کریدیت

کریدیت

سیستەمی کریدت (وحدات)

- سیستەمى کریدت (وحدات) جێگەى تاقیکردنەوەکانى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دەگرێتەوە لەسەرجەم  زانکۆ حکومییەکان بۆ گشت بەشەکانی ڕاستەوخۆ لە کۆلێجەکان و پەیمانگەکان.
- لەم سیستەمە هەژمارکردنى (کریدت) بۆ وانە پەیوەندیدارەکانى هەر بەشێک پەیڕەو دەکرێت لەبرى تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن ، واتە کۆنمرەى کۆتایى خوێندکار (70%) ى لەسەر کۆنمرەى پۆلى دوانزە دەبێت و (30%) ى نمرەى لەسەر وانە پەیوەندیدار بەو پسپۆڕیەى کە پێشکەشى دەکات ، بۆ نمونە / بۆ وەرگرتن لەبەشى ماتماتیک (کریدتى وانەى بیرکارى لەوانەکانى تر زیاترى پێدەدرێت). 
- ئەم جۆرە وەرگرتنە بە بەرنامەیەکى ئەلیکترۆنى لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە رێکخراوە.