چۆنییەتی حساب کردنی سیستەمی کریدیت بۆ بەشەکان

له‌لایه‌ن مەبەست ئەمیر



لەساڵانی ڕابردودا وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆو پەیمانگاکاندا سیستەمێکی نوێی پەیڕەو کرد، ئەویش سیستمی کریدیت بوو کە جگە لە ‎کۆمەڵگەی پزیشکی (گشتی و ددان و دەرمانسازی) و زانستە پزیشکیەکان ( شیکاری نەخۆشی ‎بێھۆشکاری و زانستی لابوری پزیشکی و ھتد..) و پەیمانگا پزیشکیەکان (دەرمانسازی و پەرستاری و تیشک و ھتد..) سەرجەمیان بەشێوەی کریدیت بوو، دیار نیە ئەمساڵیش ئەو بەشانە بگرێتەوە یاخود نا. سیستەمی کریدیت چیە؟ ساڵانی پێشوو خوێندکاران کاتێک نمرەی پۆلی 12یان لە 7 وانە وەردەگرتەوە،پاشان تێکڕای هەموویان وەردەگرت لە نمرەی %100 حسابیان دەکرد .بەم شێوەیە بەشداری پرۆسەی زانکۆلاینان دەکرد. بەڵام لە سیستەمی کریدیت جیاوازە،لەو تێکڕای نمرەی پۆلی 12 تەنها %70ی حساب دەکرێت لە جیاتی %100، ئەو %30 دەمێنێتەوە دابەش دەکرێت بەسەر وانەی هاو پەیوەندیدار(هەر وانەکانی پۆلی 12ن) . #تێبینی٢:کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆپێشبڕکێ 65% بۆ کۆلێژ، 60% بۆ پەیمانگا. #تێبینی٣:وانەی هاو پەیوەندیدارەکان تاوەک و ئێستا وەزارەت بڵاوی نەکردۆتەوە لەماوەیەکی نزیک بڵاوی دەکاتەوە - ساڵی پێشوو جگە لە کۆلێژی پزیشکی(گشتی،ددان،دەرمانسازی) زانستە پزیشکیەکان (بێھۆشکاری و شیکاری نەخۆشیەکان و مایکرۆبایۆلۆجی و ھتد) وپەیمانگا پزیشکیەکان واتە (سەرجەم بەشە پزیشکیەکان) وهونەرە جوانەکان و وەرزش و شەریعە،سەرجەم بەشەکان بەسیستەمی کریدیت بوە. بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ھیچ ڕێنمایەک نەھاتوە کە چەند بەش لە خۆ بگرێت. - وانەی هاوپەیوەندی ئەو وانانەن کە پەیوەندی بەو بەشەوەیە کە خوێندکار بۆی دەچیت. بۆنمونە خوێندکارێک بەشی ئینگلیزی دەوێت وانەی هاوپەیوەندی بۆ ئەو بەشە ( حسابی نمرەی وانەی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی) دەکەن. لێرە بۆ بەشێک حساباتی کریدیت دەکەم کە سەرجەم بەشەکان بەو شێوە حساب دەکرێن بۆنمونە خوێندکارێک لە پۆلی 12 ئەم نمرانەی هێناوە کوردی 96 عربی 94 ئینگلیزی 89 بیرکاری 85 فیزیا 75 کیمیا 81 زیندەوەرزانی 80 -------------------- کۆنمرە=600 کۆنمرەی کۆتایی =85.71428571 ئەگەر ئەم خوێندکارە بیەوێت بۆ بەشی ئینگلیزی بچێت بەم شێوەیە حساباتی بۆ دەکەین سەرەتا ڕێژەی %70 وەرگرە بەم شێوەیە (کۆنمرەی گشتی * 70)/100 پاشان نمرەکە دابەشی 7 بکە بەم شێوەیە نمرەی 70% مان بۆ دەرەچێت (600*70)/100=420 420/7= 60 واتە ئێستا خوێندکار 60 لە 70 هەیە ***************** چۆنیەتی حساب کردنی %30 وانە هاوپەیوەندەکان وەک پێشتر باسمان کرد وانەی هاوپەیوەندی بۆ بەشی ئینگلیزی وانەکانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) دابەشکردنی نمرەکان بەسەر وانەکان بەپێی بەشەکە دەگۆڕێت، لەم بەشە (ئینگلیزی %20 ،کوردی %5 ،عربی 5%) بەردەکەوێتن، ئەویش بەم شێوە حساب دەکرێت . (نمرەی پۆلی 12ی وانەکە *ئەو یەکەی بۆی دیاری کراوە)/100 پاشان سەرجەمیان کۆئەینەوە بەم شێوەیە 30% بۆمان دەر ئەچێت ئینگلیزی=(89*20)/100=17.8 کوردی=(96*5)/100=4.8 عربی=(94*5)/100=4.7 هەرسێکیان کۆکەینەوە دەکاتە 27.3 لە 30 پاشان ڕێژەی %70 +%30=%100 سیستەمی کریدیتمان بۆ دەردەچێت 27.3+60=87.3 واتە خوێندکار بۆ پێشکەش کردن بۆ بەشی ئینگلیزی نمرەی 87.3 بەم شێوەیە بۆمان دەردەکەوێت ئەم خوێندکارە سودی لە سیستەمی کریدیت وەرگرتوە چونکە نمرەکەی لە 85.7 بوە بە 87.3 #تێبینیەکی زۆر گرنگ :ئەوە لای خوێندکار رون بێت کە دوو خوێنکار ئەگەر ھەردووکیان ٩٠ ھێنابێت مەرج نیە وەک یەک بێت چونکە لە سیستمی کریدیت نمرەکانیان بەرز و نزم ئەکات وەک ئەو حساباتەی سەرەوە ئاماژەمان پێدا . تێبینی:ئەو ڕێبەریەی کە ساڵانە دەخرێتە بەردەم خوێندکاران جێگیر نیە،لەکاتی پرۆسەکە بەردەوام گۆڕان کاری تیا ئەکرێت... تێبینی:هەتاوەکو ئامادەکردنی ئەم بابەتە هیچ ڕێنمای و ڕێبەرییەک نەهاتووە بۆ ئەمساڵی خوێندن.