( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | بهش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی ههڵهبجه | کۆلێژی یاسا و کارگێڕی | بازرگانی نێودهوڵهتی | 65.7 | 76.361 |
زانکۆ
زانکۆی ههڵهبجه
|
کۆلێژ
کۆلێژی یاسا و کارگێڕی
|
بەش
بازرگانی نێودهوڵهتی
|
پارێزگا
65.7
|
گشتی
65.7
|
بازرگانی نێودەوڵەتی خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە خوێندکار شەھادەی بەکالۆریۆس وەردەگرێ لە بواری بازرگانی نێودەڵەتی دا خوێندکار دەتوانێ درێژە بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بدات لەم بەشە وانەکانی بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی ئەو وانانە دەخوێندرێ پەیوەندیدارە بە بازرگانی نێودەوڵەتی و کاری بازرگانی بە گشتی وە ڕۆڵ و کاریگەری تەواوی ھەیە بۆ تێگەشتن لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتی خوێندکار فێردەکرێ لەسەر کاری دامەزراوەیی و کۆمپانیا و بازرگانییەکی سەرکەوتو وە چۆن ببیە خاوەن پڕۆژە و خاوەن کارێکی سەرکەوتو ، وە تێگەیشتن لە بازرگانی نێودەوڵەتی و بازرگانی لە نێوان نەتەوەکان و وڵاتاندا . خوێندن لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزیە ، ئەو بوارانەی کە تیایدا دەتوانی کار بکەیت ( دەتوانی ببیە ڕاوێژکار و ئۆفیسێک بکەیتەوە ببیە پلان دانەری پڕۆژەکان و ھەر خاوەن پڕۆژەیەک بیەوەێ پڕۆژە دروست بکات تۆ دەتوانی کارەکانی ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکەیت تا دوا ڕۆژی پڕۆژەکە — ئەگەر کەسێکی زیرەک و لێھاتوبیت دەتوانی کاری بازرگانی بکەیت لە نێوان وڵاتاندا و ببیە بازرگانێکی جیھانی سەرکەوتو — کارگێڕی — ژمێریاری — بەڕێوبردن —لەبەر ئەوەی چوارساڵەکە بە زمانی ئینگلیزیە دوای شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی دەتوانی لە چەندین بواری تردا ئیشبکەیت —ھەلێکی باشە تا لەناو حکومەتا ئیش بکەیت لە بچوکترین پۆست تا گەورەترین پۆست بۆت ھەیە ئیشی تیا بکەیت ....چەندین بواری تر ھتد) ئەو وانانەی لە قۆناغی یەکەم دەخوێنرێت 1.kurdolojy 2.accounting 3.economic 4.management 5.computer 6.academic debate 7.statistics 8.English language ئەو وانانەی لە قۆناغی دوو دەخوێندرێ 1.international trade 2.financial mathematics 3.commercial correspondents 4.international environment 5.micro economics 6.trading law 7.international marketing 8.financial management وە تەنها خوێندکاری بەشی زانستی وەردەگرێت