( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | بهش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی گهرمیان | کۆلێژی پزیشکی | پزیشكی | 98.8 | 99 |
زانکۆ
زانکۆی گهرمیان
|
کۆلێژ
کۆلێژی پزیشکی
|
بەش
پزیشكی
|
پارێزگا
98.8
|
گشتی
98.8
|
کۆلیژی پزیشکی بە بەرزترین کۆلێژ دائەنرێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا ،هەروەها بەرزترین نمرەی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری وەردەگرێت. بەشیوەیەکی گشتی خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەبێت توانەیەکی نمونەیان هەبێت لە خوێندنی بەردەوام و هەوڵدان و ئارام گرتن لەگەڵ ساڵانی درێژی خوێندندا . پاش ٦ ساڵ خوێندن لە کۆلێژەکەدا بڕوانامەی MB, Ch.B. بە دەست دەهێنیت و دەبیتە پزیشک و پاش چەند ساڵیک دوای تەواو بوونی کۆلێژ دووبارە دەست بە خوێندنی بۆرد دەکەیتەوە و دەبیتە پزیشکی پسپۆر . خوێندن لەم کۆلێژه ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت ، هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا. ٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت . ئەو وانانەی لە کۆلێژی پزیشکیدا دەخوێنرێت ساڵی یەکەم: anatomy(توێکاری) biology(زیندەوەر زانی) chemistry (کیمیا) physic (فیزیا) computer کۆمپیوتەر (کوردی) kurdology critical thinking ساڵی دووهەم : physiology (کار ئەندامزانی) biochemistry (کیمیای ژیانی) anatomy (توێکاری) histology(شانەزانی) embryology (کۆرپەلەزانی) ساڵی سێهەم : pathology (نەخۆشی زانی) pharmacology (دەرمانزانی) Parasitology and immunology (مشەخۆریزانی و بەرگری زانی) Microbiology (bacteriology and virology)(وردەزیندەزانی ڤایرۆلۆجی و بەکتریالۆجی) Community medicine(پزیسکی کۆمەڵ) Basic surgery(بنەمای نەشتەرگەری) Basic medicine(بنەمای هەناوی) ساڵی چوارهەم: Obstetrics(منداڵبوون) Medicine (هەناوی) General surgery(نەشتەرگەری) Pediatrics(نەخۆشی مناڵان) Forensic medicine(پزیشک دادوەری) Community and Family medicine(پزیسکی کۆمەڵو خێزان) Psychology(دەروناسی) ساڵێ پێنجەم: Radiology(تیشک زانی) Ophthalmology(نەخۆشیەکانی چاو) Ear, nose and throat(قورگ و لوت و گوێ) Orthopedics (شکاوی) Urology(میزەڕۆزانی) Gynecology(نەخۆشیەکانی ژنان) Pediatrics(نەخۆشی مناڵان) medicine (هەناوی) psychiatry(نەخۆشیە دەرونیەکان) surgery and anesthesia (نەشتەرگەری و بەنج) dermatology (نەخۆسیەکانی پێست) ساڵی شەشەم: Medicine (هەناوی) Surgery(نەشتەرگەری) Pediatrics(پزیشکی منداڵان) Gynecology and obstetrics(مناڵ بوون و نەخۆشی ژنان)