( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | بهش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی ڕاپهڕین | کۆلێژی زانست | بایۆلۆجی | 92.667 | 94.067 |
زانکۆ
زانکۆی ڕاپهڕین
|
کۆلێژ
کۆلێژی زانست
|
بەش
بایۆلۆجی
|
پارێزگا
92.667
|
گشتی
92.667
|
کۆلێژی زانستی بایۆلۆجی یەکێکە لە باشترین بەشەکانی کۆلێژی زانست لە کوردستاندا و خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵ دەخایەنێت و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا هەرچی بابەتێک پەیوەندی بە مرۆڤ و لەشی مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵ و کەڕوو و بەکتریا و هەرشتێک زیندوو بێت لەسەری دەخوێنرێ و دوای تەواو کردنی ئەم چوار ساڵە دەبیتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بایۆلۆجیدا و دەتوانی ڕاستەوخۆ لە تاقیگە ئەهلییەکاندا ئیش بکەیت ! بایۆلۆجیش وەکو هەموو بەشەکانی تر دوای بە دەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەتوانی دەست بە خوێندنی ماستەر بکەیت و و تایبەتمەندی لە بەشێکی بایۆلۆجیدا بهێنێ بە پێی خواستی خۆت بەشەکان ژمارەیان زۆرە و لێرە بە نموونە هەندێکیان دەهێنینەوە : Ecology Topics: بابەتەکانی ژینگەزانی : 1- Concepts of Productivity 2- Population and Community 3-Habitate and Niche 4-Physical factors of importance as a Limiting factors 5- Ecological indicators Microbiology Topics بابەتەکانی ووردە زیندەوەر زانی : 1. The three domains of life 2. Microbial nutrition, ecology, and growth Animal physiology Topics: بابەتەکانی فیسیۆلۆژی ئاژەڵ : 1- Hormonal Structures and Functions 2- Digestive System 3- Metabolism 4-Skeletal System 5- Circulatory System Plant physiology Topics: بابەتەکانی فیسیۆلۆژی ڕووەک : 1- Plant water relations 2- Photosynthesis 3- Respiration Molecular biology Topics: بابەتەکانی بایۆلۆجی گەردیلەیی : 1- DNA cloning 2- Epigenetic 3- DNA repair 4- Mutation لە کۆتاییدا ئەوەی ئاماژەی پێ بدەم هەر خوێنندکارێ لەگەڵ دەست پێکردنی بە خوێندی بایۆلۆجی ساڵی یەکەم یەکەم بێت ئەوا دەتوانێ بچێتە پزیشکی گشتی و ئارەزووی لێ بێ لەوێ درێژە بە خوێندنی بدات. بەشی بایۆلۆجی ئەم بەشە دەرچووانی ئامادەیی بەشی زانستی هەروەها خوێندکارە یەکەمەکانی پەیمانگای تەکنیکی / بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و بەشی تەندروستی کۆمەڵ وەردەگرێت . دیدی بەش : پێگەیاندنی کادری پێشکەوتوی شارەزا بە زانستەکانی ژیان لە بواری گیانەوەری و ڕووەکی ژینگەییەوە، هەریەک لە بوارەکانی مایکرۆبایۆلۆجی و بۆماوەیی و مۆلیکیولەر بایۆلۆجی ... هتد، کە زانیاری پێویستن و پەیوەندن بە ژیانی مرۆڤەوە، لە هەردوو لایەنی باشی و خراپییەوە . پەیامی بەش : بەشەکەمان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و مامۆستایان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی پێشکەوتوی خوێندن و توێژینەوەکان لەسەر ئاستی وڵات و بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتو کار دەکات بە بوونی تاقیگە و کەل و پەلی پیویست. ئامانجی بەش : دەرچوانی ئەم بەشە بەکالۆریۆس وەردەگرن، لە زانستی بایۆلۆجیدا و لە تاقیگەکانی دام و دەزگا تەندروستییەکان و کارگەکانی خۆراک و کوالیتی کۆنترۆل دا خزمەتدەکەن.