( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | به‌ش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی | کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی | تەكنەلۆجیای زانیاری | 90.4 | 93.6 |
زانکۆ
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی
|
کۆلێژ
کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی
|
بەش
تەكنەلۆجیای زانیاری
|
پارێزگا
90.4
|
گشتی
90.4
|
به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان( IT ) به‌شى ته‌كنه‌لۆجیارى زانیاریه‌كان ئه‌م به‌شه بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ته‌كنیكى هەیە له‌بوارى پرۆگرامسازى و به‌رێوه‌بردنى نوێترین و گرنگرتین ته‌كنه‌لۆجیاى بوارى كۆمپوته‌رو په‌یوه‌ندى كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌كان به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه پێ ده‌گه‌یه‌نێت , قوتابیانى به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان هه‌فتانه له تاقیگه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌لكترۆنیك تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له‌بواره‌كانى به‌رنامه‌رێژى و تۆرى كۆمپیوته‌رو پاراستن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داتا و دارشتنى ماڵپه‌ره زیره‌كه‌كان و به‌ستانه‌وه‌ى پارچه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئامێره‌كانى ئاڵوگۆر كردنى زانیارى و تیلى كۆمیونوكیشن تاقى كردنه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بابه‌ته تیۆریه‌كان پراكتیزه ده‌كه‌ن , به‌شه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه پێشكه‌وتوترین تاقیگه‌ى بوارى كۆمپیوته‌رو ئاڵوگور كردنى زانیارى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دامه‌زراندوه كه‌وا له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كانى سه‌رده‌م و بوارى زانستى كۆمپیوته‌ر بگونجێت وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ستافى سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌وه له نوێكارى و پێشخستنى زیاتر دایه , هه‌روه‌ها بۆ زیاتر پراكتیزه كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى به شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له به‌شه‌كه ده‌یخوێنن و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه بۆ مه‌به‌ستى زیاتر ئاشنا بوون له‌هه‌موو بواره‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌و خزمه‌تانه‌ى له بواره جیاجیاكان پێشكه‌شى كه‌رتى تایبه‌ت تاوه‌كو له كۆتاییدا كارمه‌ندى ناوه‌ندى زۆر به‌تواناو لێزان و سه‌ركه‌وتوو له پسپۆریه‌كه‌ى خۆیان دا بخرێنه خزمه‌تى گه‌ل و وڵات . ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه تواناى كاركردنیان هه‌یه له هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیشدا له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه: 1- دارشتنى پرۆگرامى كارگێرىو رێكخستنى كاره كارگێریه‌كان و بانكه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان 2- ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه ئالۆزو گرنگه‌كان 3-دامه‌زراندنى تۆرى كۆمپیوته‌رى بچۆك (LAN) و به‌رێوه‌بردنى تۆره گه‌وره‌كانى وه‌كو WAN ,MAN 4- دارشتنى ماڵپه‌ره زیره‌كه‌كان و به‌كارخستنى له بواره جیاجیاكان به پێ‌ى داواكارى 5- به‌گه‌ر خستنى سیسته‌مه جیاجیاكانى كۆمپیوته‌رو كار كردن له‌سه‌ریان به‌پێ‌ى داواكارى