( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | بهش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی | کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی | تۆڕەكانی كۆمپیوتەر | 81 | 88.9 |
زانکۆ
زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی
|
کۆلێژ
کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی
|
بەش
تۆڕەكانی كۆمپیوتەر
|
پارێزگا
81
|
گشتی
81
|
یەکێکی دیکە لەو بەشانەی کە ئەکەوێتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەر بە کۆلێژی ئینفۆڕماتیکە ، کە ساڵانە چەندین فێرخواز ڕووی تێدەکەن وەرگرتن لەم بەشە بەپێی سیستەمی زانکۆلاینە . تۆرەکانى کۆمپیوتەر بوارێکی زانستی کۆمپیتەرە تۆڕەکانی کۆمپیتەرهۆکارێکی بنچینەیی ژیانی مۆدێرنی ئەمڕۆن. تۆڕەکان کۆمپیتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنی یە جیا جیاکان پێکەوە گرێ دەدەن و دەبنە هۆکاری پەیوەندی یەکی کاریگەر. تۆڕەکانی کۆمپیتەر پایەیەکی بنەڕەتی زۆرێک لە دامەزراوەکان پێک دێنن. ئەو جیهانەی ئێستامان بە بێ بوونی کۆمپیتەر و تۆرەکانی نەیدەتوانی وا بە کاریگەرانە بگوزەرێ. ئەم تۆڕانە ئەتوانن بە چەندان ڕێگای جیاواز پەیوەندی بکەن، لە ڕوبەرێکی بچوکەوە بۆ ڕوبەرێکی زۆر فراوان، بە بەکارهێنانى کێبڵ، فایبەر ئۆپتیک یان سیستمى بێ تەل. بوارەکانی بەکارهێنانەکانی ئەم تەکنەلۆجیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە فراوان بووندایە بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی، کڕین و فرۆش، کات بەسەربردن، گەمە، هەڵگرتن و هێنانەوەی زانیاری و پەیوەندی کردنی کەسی وەک پۆستی ئەلیکترۆنی و نامەناردنی دەستبەجی وتۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان. خوێندکار لەم بەشە دەردەچێت زانیارى پێویستى پێ دراوە بۆى بتوانێ لەو بوارانەى لاى سەرەوە ئاماژەى پێدراوە کاربکات بۆبە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە. جۆرەکانی ئیش: خوێندکار کە لە بەشى ناوبراو دەردەچێت بە بەدەست هێنانى بکالوریوس لە دواى 4 سال ئەم تایبەتمەندیانەی لاى خوارەوەی تێدایە: -دروست كردنى تۆرەکانى کۆمپیوتەر بە بەکارهێنانى میدیاى جیاواز وەک وایەرو بێتەل. -شارەزایی پێویست بۆ شێوەپێدان و بەڕێوەبردنی ئامێرەکانی تۆڕ. وەک (کۆمپیتەر، ڕاژە Server)، سویچ، Router - دیزاین کردن و دروست کردن و پارێزگاریکردن و بەرێوبردنى تۆرى کۆمپیوتەر. - دابینکردن و پارێزگاریکردنی ئاسایشی کۆمبانیاکانى تۆڕ بە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاو زانیارى جیاواز. کە ئەمانە بەرپرسن لە شێوەپێدانی ئاسایش و چاک کردنەوە و چاودێری ئامێرەکانی تۆڕ و جۆرەک جیاوازەکانی هێرشەکانی سەر تۆڕ. - ناساندن و چاکردنەوەی کێشەکانى هاردوێروسۆفتوێر لە تۆردا. - زانیاری تیۆری و کرداری پێویست لە بوارەکانی تری زانستی کۆمپیتەردا بەرنامەسازی Database وەک ، چەمکەکانی بنکەی زانیاری (شێوەپێدان و پەرەپێدانی وێب، پەرەپێدانی بەرنامەکانی موبایل، سیستەمی کارپێکردن و تەلارسازی کۆمپیتەر. هەلەکانی کار: دەرچوانی کۆلێژ دەتوانن کار بکەن لەو ڕکخراوانەدا کە لە بواری پەیوەندی گەیاندن و دابینکردنی خزمەتگوزری ئینتەرنێت کاردەکەن. هەروەها دەرچوان دەتوانن وەک کارمەندی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کاربکەن لە ژێر ناونیشانەکانی ئەندازیاری سیستەم، ئەندازیاری تۆڕ،پسپۆری تۆرى کۆمپیوتەر و تەلارسازی تۆڕ و پسپۆڕی تەکنەلۆجیای زانیاری. دەرچوان دەتوانن زیارت پەرە بە خوێندن بدەن لە بوارە تایبەتەکانی تۆڕ و فێرکردن و توێژینەوەدا.