كارەبا

كارەبا

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئه‌ندازیاری كارەبا 90.2 94
زانکۆ
زانکۆی سلێمانی
کۆلێژ
کۆلێژی ئه‌ندازیاری
بەش
كارەبا
پارێزگا
90.2
گشتی
90.2
بەشی ئەندازیاری کارەبا خوێندن له‌م به‌شه‌ 4 ساڵە ،خوێندنی ئەم بەشە تایبەتە بە
ئەندازەی کارەباوە 
جگە لە کەرتی حکومی،لەکەرتی تایبه‌تیش کاردەکەن و دەتوانن سەرپەرشتی پرۆژە کارەباییەکان و وێستگەکانی
بەرهەمهێنانی کارەباو هەروەها لەمەجالی شەبەکات و گەیاندنیشدا کار دەکەن 
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنی بنه‌ماكانی زانستی كاره‌با و ئامێره‌كان، ئه‌ندازیاری كاره‌با به‌شێكی زۆر فراوانه‌ بۆیه‌ دابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر چه‌ند به‌شێك كه‌ بریتین له‌:-
*هێز(Power) چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له‌ وێستگه‌كانی كاره‌با و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌كۆلێته‌وه‌ *ئه‌لێكترۆنیكس : گرینگی به‌ ئامێره‌ كاره‌باییه‌ بچوكه‌كان ده‌دات وه‌ك مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و چۆنیه‌تی دیزاین كردنیان و بنچینه‌ی ئیش كردنیان
*گه‌یاندن (Communication) : ئامێره‌كانی گه‌یاندن وه‌ك ته‌له‌فۆن و مۆبایل و ڕادار و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان چۆنیه‌تی ناردنی زانیاری له‌ ڕێگای ئامێره‌كان و ئینته‌رنێت *كۆمپیوته‌ر( Eng. Computer): به‌شێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ر و دیزاینكردنی ئامێره‌كان
ئه‌ندازیاری كاره‌با به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری داده‌ندرێت چونكه‌ بابه‌ته‌كانی هه‌موو بیركاری و فیزیا و بیردۆزییه‌ و زۆربه‌یان به‌ چاو نه‌بینراوه‌ وه‌ك بابه‌تی شه‌پۆل و كارۆموگنه‌كاری.
ئەندازیاری کارەبا یەکێکە لە بەشە شازەکانی کۆلێژی ئەندازیاری