(زانستی - وێژه‌یی )
زانکۆ | کۆلێژ | به‌ش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی سلێمانی | كۆلێژی یاسا و رامیارى | یاسا | 91.6 | 96.1 |
زانکۆ
زانکۆی سلێمانی
|
کۆلێژ
كۆلێژی یاسا و رامیارى
|
بەش
یاسا
|
پارێزگا
91.6
|
گشتی
91.6
|
قانون – یاسا پێشتر خوێندن تێیدا 4 ساڵ بوو ، بەڵام وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا بریاری دا به‌وه‌ی خویندن له‌م به‌شه بكرێته به 5 ساڵ كه‌واته ئێستا خویندن له قانون 5 ساڵه . له‌و ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی قانونه سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌خوێندرێت . به‌شی یاسای گشتی و به‌شی یاسای تایبه‌ت به‌شی یاسای گشتی ئه‌و یاسایانه ده‌گریته‌وه كه ده‌وڵه‌ت تێیدا لایه‌نیكه به‌شی یاسای تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه ده‌گریته‌وه كه ده‌وله‌ت تیدا لایه‌ن نیه‌و ته‌نها له نیوان تاكه‌كانه . له به‌شی یاسا دا جگه له خوێندنی یاساكانی ولات دوو جۆر بابه‌تی تریش ئه‌خوێندریت ئه‌وانیش به‌شیكی په‌یوه‌ندی به شریعه‌ته‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوی یاسا شاره‌زایی له شریعه‌تی ئیسلامیش هه‌بیت چونكه زۆر به‌ی یاساكان له شریعه‌تی ئیسلام وه‌رگیراون ، وه به‌شێكیشی بابه‌تی سیاسی ده‌خوێندرێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوی یاسا شاره‌زای له زانستی سیاسی هه‌بێت . وه خویندنی ماسته‌ر له به‌شی یاسا 2 ساڵه ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌بیته خوێندكاری ماسته‌ر ئه‌بیت به‌شێك هه‌لبژێری یان بچیته به‌شی یاسای گشتی كه ئه‌مانه‌ن ( قانون ده‌ستوری – قانون الاداری – قانون عقوبات – قانون دولی عام ) یان ئه‌بیت بچیته به‌شی یاسای تایبه‌ت كه ئه‌مانه‌ن ( قانون مدنی – قانون تجاری – قانون مرافعات – قانون الاحوال شخصی – قانون دولی خاص ) وه دوای خویندنی ماسته‌ر ئه‌توانی له دكتۆرا بخوینی ئه‌ویش ماوه‌ی 4 ساڵه . دوای ته‌واوكردنی ئه‌و 5 ساڵه راسته‌وخۆ بروانامه‌ی بكالۆریۆس وه‌رده‌گیرت و ئه‌توانی ئه‌م كارانه بكه‌یت 1- ئه‌توانی هه‌ویه‌ی سه‌ندیكای پاریزه‌ران ده‌ربهنیت و ببیه محامی ، كه محامی كاریكی ئازاده‌و په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه نیه واته نابیت بۆ دامه‌زرابیت له كه‌رتی حكومی ، گه‌ر دامه‌زرابیت له كه‌رتی حكومی ئه‌وه ناتوانی پیشه‌ی پاریزه‌رایه‌تی بكه‌یت واته كاری حره . بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ئه‌بێت له‌گه‌ڵمحامیه‌ك بیت كه پیت ئه‌وتری محامی راهێنراو . دوای ئه‌و 3 ساڵه راسته‌خۆ ئه‌توانی خۆت نوسینگه بكه‌یته‌وه‌و پله‌كه‌ت ئه‌گۆریت و ئه‌بیته محامی كارا دوای 6 ساڵ و به پیشكه‌ش كردنی بحثێك له سه‌ندیكای پاریزه‌ران ئه‌وه پله‌كه‌ت ئه‌بیته محامی راوێژكار كه به‌رزترین پله‌ی محامیه وه دوای 8 ساڵ له خزمه‌تی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌وه ئه‌توانی تقدیمی معحد قضا بكه‌یت كه خوێندن تیدا 2 ساڵه‌و دوای ته‌واوكردنی ئه‌و خویندنه‌ش ئه‌بیته حاكم یان داواكاری گشتی . 2- ده‌رچوی یاسا ئه‌توانی له هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت تعین بیت له به‌شی یاسایی ، چونكه هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌شی یاسایی هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و به‌شانه دا ئه‌مه‌زرین ئه‌بیت ده‌رچوی به‌شی یاسا بن. 3- ئه‌توانن له كه‌رتی تایبه‌ت ئیش بكه‌یت وه‌ك ببیته محامی كۆمپانیایه‌ك یان ده‌زگایه‌ك یان بانكێكی اهلی .