پرۆگرام سازى

پرۆگرام سازى

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی کۆیه‌ فاكەلتی ئەندازیاری پرۆگرام سازى 95.453 97.133
زانکۆ
زانکۆی کۆیه‌
کۆلێژ
فاكەلتی ئەندازیاری
بەش
پرۆگرام سازى
پارێزگا
95.453
گشتی
95.453
ئەندازیاری پڕۆگرامسازی

ئەم بەشە ساڵی ۲٠٠٠ بۆ یەکەم جار لە کوردستان کرایەوە.
بەشی پڕۆگرامسازی زۆرجار بەهەڵە پێی دەوترێ کۆمپیوتەر ، هەردوو ئەندازیاری کۆمپیوتەر و پڕۆگرامسازی پەیوەندی بە کۆمپیوتەرەوە هەیە بەڵام جیاوازن ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر دەکۆڵێتەوە کەچی ئەدازیاری پڕۆگرامسازی لە کۆمپیوتەر و وێب سایت و پڕۆگرامەکان و هتد ..... دەکۆڵێتەوە ، واتایەکی تر پڕۆگرامسازی سۆفتوێر ، کۆمپیوتەر هاردوێر .
لەم بەشەدا ئەم بابەتانە وەردەگرن کە پەیوەندیان بە پڕۆگرامی نوسین و کۆدەکان هەیە و هەروەها زیاتر لە بەشەکانی تر بیرکاری وەردەگرن ، جگە لە بیرکاری (Calculus) کە هەموو بەشەکانی ئەندازیاری وەریدەگرن جۆرێکی تر بیرکاریان هەیە کە بریتیە لە ( Discrete mathematic ) و جگە لەمانە هەندێک بابەتی کارباش دەخوێنن وەک (Digital Electronics ) و ( Microprocessors ) و ( Logic ) .... 
ئەم بەشە زۆر گرنگە بەتایبەتی لە کاتێکی وەک ئێستادا کە هەموو کارێک بە هۆی کۆمپوتەرەوە دەکرێت ، دەرچوانی ئەم بەشە لە کەرتە گشتی و تایبەتیەکان دادەمەزرێن و دەتوانن لە زۆر بوار کاربکەن و بەرنامە دابڕێژن و وە هەروەها بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل دروست دەکەن و پەرەیان پێ دەدەن تاوەکو خێراتر و باشتر کاربکات 

بەشی پڕۆگرامسازی لە زانکۆکانی کۆیە و سەڵاحەددین هەیە