تەكنەلۆجیای داتابەیس

تەكنەلۆجیای داتابەیس

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی تەكنەلۆجیای داتابەیس 83.267 87.167
زانکۆ
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی
کۆلێژ
کۆلێژی تەكنیكی ئینفورماتیک سلێمانی
بەش
تەكنەلۆجیای داتابەیس
پارێزگا
83.267
گشتی
83.267
داتابەیس Database


ئەم بەشە سەر بە ( كۆلێجي تەکنیکی ئينفۆرماتيك / سلێمانى  ) يه, خوێندن له بەشە (4) ساڵه و بڕوانامەی بەکالۆریۆسە. 

كۆلێجي تەکنیکی ئينفۆرماتيك له ناو کەمپى كۆلێجی تەكنیكی سلێماني لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی يه له گەرِەکی چوار چرا له شارى سلێمانى.

ئامانجى کردنەوەى بەش

 ئامانجى کردنەوەى بەشی تەكنەلۆجياى داتابەيس, بريتيه له پێگەياندنى كادرى تەكنيكي له بوارى تەكنەلۆجياى داتابەيس کە تواناى  ئەوەى هەبێت کە دارِشتن وه پەرەپێدان وه جيبەجێكردنى بنکەیەكى   زانيارى هەبێت   ( Design, Implement and Develop a Database ).

 گرنگى بەش لە بازاردا 

برِوانامەى بەكالۆريۆس له بوارى تەكنەلۆجياى داتابەيس هەلى كار دابين دەكات بۆ هەڵگراني پاش ئەوەى له ماوەى ئەو چوار ساڵەدا شارەزايي وەردەگرێت له بوارى پرِۆگرامسازى و پەرهپێدان و كاركردن لەسەر  داتابەيس وه تازەگەرى كردن و گەرِاندنەوەى زانيارى و پاراستنى زانيارى له بنکەى زانيارى يەكان.  

  گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

دەرچوانى ئەم بەشە دەتوانن له هەردوو کەرتى گشتى و تايبەتى دا كار  بکەن و  دامەزرێن وه هەلى كار بودەست بهێنن لەبەرئەوەى ئيَستا سەردەمي تەكنەلۆجيایه و هەموو دەزگاكانى ميرى بەرەو  بە ئەليكترۆنى كردنى ئيش و كارەكانيان دەچن, سەبارەت به کەرتى تايبەتیش له كۆمپانياكانى اتصالات و دابين كردنى خزمەت گوزارى ئینتەرنێت و زۆرى تر لەو له كۆمپانيانەى که كار لەسەر بنکەى زانيارى گەورە دەکەن بۆ رِاپەرِاندنى كارەكانيان.

بەم شێوەيه دەبينين دەرچوانى ئەم بەشه رِۆڵى گرنگ دەبينن لەناو گۆمەڵگەدا

 

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

خوێندكار كة تخرج دەكات دةتوانێت كار بكات له بوارەكانى ديزاين كردني داتابەيس  بۆ بنکەیەكى زانيارى تێروتەسەل به هەموو بنه ما مادي و لۆجيكييةكانيةوة.

هەروەها دەتوانێت پەكێجێكى سوفتوێر دروست بكات بۆ ئەنجام دانى كارێكى دياريكراو وەك رێكخستن و رِيزبەندى كردنى زانيارى  شێوازى خةزن كردن و گەرِاندنەوەى زانيارى و بەيانات.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟ 

بۆ نموونە ( بەرێوەبەر ؟ ئەندازیار ؟ ژمێریار ؟ کۆمەڵناس؟….

خوێندكار که تخرج دەكات دەتوانێت يةكێك لەم دوو ناونيشانەى خوارەوه وەربگرێت بە پێى پێويستى ئەو شوێنەى كارى لێدەكات:

1-     پرۆگرامسازى داتابەيس (Database Programmer).

2-    دارِێژه رى داتابەيس (Database Designer).

3-    پرۆگرامساز (Programmer).

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لەم بەشە؟ pre-requisites

خوێندكار زۆر سەرکەوتوودەبێت لەم بەشه ئەگەر باكگراوندێكى باشي هەبێت له بيركارى (Mathematics) چونكة زۆر يارمةتیدەر دەبێت بؤ چۆنيةتى دارِشتنى پرۆگرام به زمانەكانى كۆمپيوتةر , وه وانەى زمانى ئينگليزى (English Language) كه به شێوةيةكى بەرچاو له هەموو وانەكانى هەر چوار سالَةکەدا كاريگەري له سەر ئاستى خوێندكار هەيە