پزیشکی ددان

پزیشکی ددان

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی دهۆک کۆلێژی پزیشکی پزیشکی ددان 96.8 98.286
زانکۆ
زانکۆی دهۆک
کۆلێژ
کۆلێژی پزیشکی
بەش
پزیشکی ددان
پارێزگا
96.8
گشتی
96.8
کۆلێژی پزیشکی ددان یەکێکە لە بەشە پزیشکیەکان کە لە کوردستاندا لە دوای پزیشکی گشتی بە دووەم بەشی پزیشکی دێت.دوای پێنج ساڵ خوێندن دەبیتە خاوەنی بڕوانامەی B.D.S واتە بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری دەم و ددان ،لە ماوەی ئەم پێنجساڵی خوێندنەدا ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە دەم و ددان هەیە بەشێوەی نەزەری و عملی دەخوێندرێن و کەسی دەرچوو زانیاریەکی زۆری هەیە لە بوارەکەی خۆیدا ، شایەنی باسە تا قۆناعی سێیەم سەرەڕای خوێندنی ئەو وانانەی پەیوەندی بە دەم و ددان هەیە هەمان وانەکانی پزیشکی گشتی دەخوێنرێت و تیایدا ئەزموون وەردەگریت .
لە دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی خوێندن وەکو مقیم بۆ ماوەی ساڵێک لە سەنتەرەکانی ددان لە شارەکان دەوام دەکەیت وەکو سەنتەری ددانی شۆڕش و پیرەمێرد، لە دوای تەواوکردنی مقیمی توانای دانانی عیادەت ئەبێت ،لە دوای ئەم ساڵە ناونیشانەکەت ئەگۆڕێت بۆ تدرج کە ماوەکەی دوو ساڵە و دەوامت لە قەزاوناحیەکاندا دەبێت.
هەندێک کەس پێیوایە پزیشکی ددان تەنها یەک بەشە نەخێر دەتوانیت دوای تەواوکردنی وادەی تدرج پێشکەشی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بکەیت بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە لە بوارێکی تایبەتدا کە نزیکەی دوانزە لقی لێدەبێتەوە لقەکانیش بریتین لە 
1..نەشتەرگەری دەم و شەویلگە و ڕوو .
2.. دروستکردنی ددان.
3..تیشک (تایبەت بە ددان)
4..ڕاستکردنەوەی ددان .
5..بەشی پاراستنی ددان .
6...بەشی پوک و دەوروبەری ددان (periodental)
7..پزیشکی ددانی منداڵان 
8..پزیشکی ددانی کۆمەڵگە (commenity dentistry)