( زانستی )
زانکۆ | کۆلێژ | بهش | پارێزگا | گشتی |
---|---|---|---|---|
زانکۆی دهۆک | کۆلێژی پزیشکی | دەرمانسازی | 96.299 | 98 |
زانکۆ
زانکۆی دهۆک
|
کۆلێژ
کۆلێژی پزیشکی
|
بەش
دەرمانسازی
|
پارێزگا
96.299
|
گشتی
96.299
|
طب الصیدلة , دەرمانسازی بەشی دەرمانسازی یەکێکە له بەشه پزیشکی یەکان و لە هەرێمی کوردستاندا لەڕووی نمرەوە دوای هەریەک لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان دێت و لە ڕووی دامەزراندنیشەوە لەپاڵ بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددان و پەرستاری دامەزراندنییان ڕاستەوخۆیە. خوێندن لەم بەشه پێنج ساڵە هاوشێوەی بەشەکانی پزیشکی ددان ، ئەندازیاری تەڵارسازی و یاسا، خوێندکار لەماوەی خوێندنی لەم بەشەدا بەدرێژایی هەر پێنج قۆناغەکە زانیاری ورد و تەواو لەسەر هەموو جۆره دەرمانەکان دەخوێنێت لەڕووی تایبەتمەندی و کاریگەرییەکانی دەرمان ، واتە هەر بوار و شتێک کە پەیوەندی به دەرمانەوە هەبێت ، وەکو دەزانن و دەزانین زۆربەی دەرجوانی بەشە تەندرووستییەکانی کوردستان وەک پزیشکی ددان ، سڕکردن ، پەرستاری ، شیکاری نەخۆشییەکان و ....هتد وانەی فارماکۆلۆجی دەخوێنن بەڵام کەسی پێشەنگ لەم ڕووەوە دەرمانساز خۆیەتی. بەشی دەرمانسازی له کوردستاندا لە هەر یەک لە زانکۆکانی هەولێر ، سلێمانی و دهۆک هەیه سەرەڕای پەیمانگاکانیش لەم شارانەو و شار و زانکۆکانی تریشەوە ، خوێندنی بەشی دەرمانسازی بە پێجەوانەی بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددانە و سیستەمەکەی کۆرساتە واتە دوو کۆرس لەخۆ دەگرێ. وە خوێندکار دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی B.s.c pharma واتە بەکالۆریۆس لە دەرمانزانیدا لە قۆناغی یەکەم دا ئەم وانانە دەخوێنرێن : کۆڕسی یەکەم : *Human biology *General chemistry *Biophysics *Biostatistics *Medical English *IT *Kurdology کۆڕسی دووەم : *Principles of pharmacy and calculation *Analytical chemistry *Histology *Terminology *Genetics *Medical English *IT *Kurdology