ئێواران

ئێواران

سیستەمی ئێواران یەکێکە لە سیستەمەکانی وەرگرتنی خوێندکار لەم سیستەمە بەهەمان شێوەی پارالێل خوێندکار دەبێت کرێی خوێندن بدات وە ئامانج لەم سیستەمە دەرفەتدانە
بەو کەسانەی کە دەیانەوێت بخوێننەوە یان بیانەوێت بڕوانامەیەکی تر بەدەست بهێنن.

چەند تێبینیەک لەسەر سیستەمی ئێواران:
- هەموو کۆلێژ و بەشێک مەرج نییە خوێندنی ئێوارانی هەبێت و کۆمەڵێ بەشی دیاری کراوە .
- پێشکەش کردن بە شێوازی ئەلکترۆنی دەبێت 
- بۆ ئەم وەرگرتنەش ڕەچاوی وانەی هاوپسپۆڕی دەکرێت (کریدیت).
- گواستنەوە لەم جۆرە خوێندنە بۆ بەشی هاوشێوەی بەیانیان ناکرێت لەبەر جیاوازی کۆنمرە .
- ئەگەر هەر ساڵێک یەکەم یان دوەم یان سێیەم بیت تەنها لێخۆشبون لە بڕە پارەیەک بۆت دەکرێ 
• بۆ یەکەم %75 ی پارەی بۆ دەگەڕێننەوە .
• بۆ دووەم %50 ی پارەی بۆ دەگەڕێننەوە .
• بۆ سێیەم %25 ی پارەی بۆ دەگەڕێننەوە .