كیمیا

كیمیا

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانست كیمیا 91.824 93.867
زانکۆ
زانکۆی سلێمانی
کۆلێژ
کۆلێژی زانست
بەش
كیمیا
پارێزگا
91.824
گشتی
91.824
"کۆلێژی زانست بەشی کیمیا"
کۆلێژی زانستی کیمیا یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانست لە کوردستان کە ساڵانە جێی بایەخ و گرنگی پێدانە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکار و قوتابییانەوە ، وەکو زۆربەی هەرە زۆری بەشەکانی دیکە لە کوردستان کاروانی خوێندن لەم بەشە چوار ساڵ دەخایەنێت و لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی زۆربەی ئەو وانانە دەخوێندرێ کە پەیوەندی بە کیمیاوە هەیە وەکو کیمیای ئەندامی و شیکای و ژیانی و هتد ...
دوای تەواو کردنی چوار ساڵی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی کیمیادا دەتوانی لە تاقیگەی ئەهلیدا ئیش بکەیت و ئەگەر چانسی دامەزراندت هەبوو و دامەزرای بە بڕیارێکی نوێ دوای ئەوەی ساڵێک بە خۆبەخش و ساڵێکی تر بە خزمەت لە کەرتی حکومیدا ئیشت کرد مافی دانانی تاقیگەی سەربەخۆت دەبێ .
دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەتوانی دەست بە خوێندنی ماستەر بکەیت بە مەرجێک تێکڕای نمرەی چوار ساڵی زانکۆت کەمتر نەبێت لە ٦٥ وە لەم بوارانەی خوارەوە دەتوانی ماستەر بهێنیت و تایبەتمەند بیت :
1- Clinical Biochemistry ~ بایۆکیمیستری پزیشکی
2- Environmental ~ کیمیای ژینگەیی
3- Biochemistry ~ کیمیای ژیانی
4- Analytical ~ کیمیای شیکاری
5- Inorganic ~ کیمیای نا ئەندامی
6- Organic ~ کیمیای ئەندامی
زۆر بەشی تریش ...

لە کۆتاییدا هەر خوێندکارێک لە قۆناغی یەکەم لە زانستی کیمیا یەکەم بێت دەتوانێ بچێتە کۆلێژی دەرمانسازی و ویستی لێ بێ لەوێ کاروانی خوێندنی بە کۆتا بهێنێتەوە...