بایلۆجی

بایلۆجی

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانست بایلۆجی 94.367 95.533
زانکۆ
زانکۆی سلێمانی
کۆلێژ
کۆلێژی زانست
بەش
بایلۆجی
پارێزگا
94.367
گشتی
94.367
کۆلێژی زانستی بایۆلۆجی یەکێکە لە باشترین بەشەکانی کۆلێژی زانست لە کوردستاندا و خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵ دەخایەنێت و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا هەرچی بابەتێک پەیوەندی بە مرۆڤ و لەشی مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵ و کەڕوو و بەکتریا و هەرشتێک زیندوو بێت لەسەری دەخوێنرێ و دوای تەواو کردنی ئەم چوار ساڵە دەبیتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بایۆلۆجیدا و دەتوانی ڕاستەوخۆ لە تاقیگە ئەهلییەکاندا ئیش بکەیت !
بایۆلۆجیش وەکو هەموو بەشەکانی تر دوای بە دەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەتوانی دەست بە خوێندنی ماستەر بکەیت و و تایبەتمەندی لە بەشێکی بایۆلۆجیدا بهێنێ بە پێی خواستی خۆت بەشەکان ژمارەیان زۆرە و لێرە بە نموونە هەندێکیان دەهێنینەوە :
Ecology 
Topics:
بابەتەکانی ژینگەزانی :
1- Concepts of Productivity
2- Population and Community
3-Habitate and Niche
4-Physical factors of importance as a Limiting factors 
5- Ecological indicators
Microbiology
Topics 
بابەتەکانی ووردە زیندەوەر زانی :
1. The three domains of life
2. Microbial nutrition, ecology, and growth
Animal physiology
Topics: 
بابەتەکانی فیسیۆلۆژی ئاژەڵ :
1- Hormonal Structures and Functions 
2- Digestive System 
3- Metabolism 
4-Skeletal System 
5- Circulatory System
Plant physiology
Topics:
بابەتەکانی فیسیۆلۆژی ڕووەک : 
1- Plant water relations
2- Photosynthesis 
3- Respiration 
Molecular biology
Topics: 
بابەتەکانی بایۆلۆجی گەردیلەیی :
1- DNA cloning
2- Epigenetic
3- DNA repair
4- Mutation
لە کۆتاییدا ئەوەی ئاماژەی پێ بدەم هەر خوێنندکارێ لەگەڵ دەست پێکردنی بە خوێندی بایۆلۆجی ساڵی یەکەم یەکەم بێت ئەوا دەتوانێ بچێتە پزیشکی گشتی و ئارەزووی لێ بێ لەوێ درێژە بە خوێندنی بدات. 
بەشی بایۆلۆجی
ئەم بەشە دەرچووانی ئامادەیی بەشی زانستی هەروەها خوێندکارە یەکەمەکانی پەیمانگای تەکنیکی / بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و بەشی تەندروستی کۆمەڵ وەردەگرێت .
دیدی بەش :
پێگەیاندنی کادری پێشکەوتوی شارەزا بە زانستەکانی ژیان لە بواری گیانەوەری و ڕووەکی ژینگەییەوە، هەریەک لە بوارەکانی مایکرۆبایۆلۆجی و بۆماوەیی و مۆلیکیولەر بایۆلۆجی ... هتد، کە زانیاری پێویستن و پەیوەندن بە ژیانی مرۆڤەوە، لە هەردوو لایەنی باشی و خراپییەوە .
پەیامی بەش :
بەشەکەمان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و مامۆستایان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی پێشکەوتوی خوێندن و توێژینەوەکان لەسەر ئاستی وڵات و بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتو کار دەکات بە بوونی تاقیگە و کەل و پەلی پیویست.
ئامانجی بەش :
دەرچوانی ئەم بەشە بەکالۆریۆس وەردەگرن، لە زانستی بایۆلۆجیدا و لە تاقیگەکانی دام و دەزگا تەندروستییەکان و کارگەکانی خۆراک و کوالیتی کۆنترۆل دا خزمەتدەکەن.