تواناى كارەبایی

تواناى كارەبایی

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری تواناى كارەبایی 81.4 -
زانکۆ
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی
کۆلێژ
کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
بەش
تواناى كارەبایی
پارێزگا
81.4
گشتی
81.4
بەشێکە لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە، شوێنەکەی دەکەوێتە ناو کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچرا. ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١٨ بە ناوی بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا دامەزراوە، ئامانجى کردنەوەى بەش پێگەیاندنی کادری پیشەیی بەتوانا و لێهاتوو لە بواری ئەندازیاری توانای کارەبا و بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی وزەی کارەبا و بەرێوەبردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن، هەروەها دامەزراندنی کارەبای بینا و باڵەخانەکان. دەرچووی ئەم بەشە هەلی کاری هەیە لە بازاڕدا و دەتوانێت وەک دیزاینەر و جێبەجێکار کار بکات. خوێندکاری دەرچوو لەم بەشە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەبێت لە ئەندازیاری توانای کارەبا و ناونیشانی ئەندازیار وەردەگرێت. دەبێت خوێندکار باکگراوندی فیزیا و بیرکاری و زمانی ئینگلیزی بەهێز بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لەم بەشە.