کۆمپیوتەر

کۆمپیوتەر

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی سۆران فاکەلتی زانست کۆمپیوتەر 83.2 86.52
زانکۆ
زانکۆی سۆران
کۆلێژ
فاکەلتی زانست
بەش
کۆمپیوتەر
پارێزگا
83.2
گشتی
83.2
زانستی کۆمپیوتەر

خوێندن لەم بەشە 4 ساڵە خوێندکار دوای تەواوکردنی خوێندن لەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەرەگرێت لە بواری زانستی کۆمپیتەردا کە هەلگری هزری کار ئەبێت لە بوارەکانی دروستکردنێ وێب سایت, داتابەیس, نێتۆرک, سکوێرتی, دروست کردنی بەرنامەکانی مۆبایل وە بەڕێوە بردنی سەرجەم دامەزراوە کۆمپیتەریەکان کە ئەمانەش دەرەفەتی کاری بۆ دروست ئەکەن لە هەردوو کەرتی ئەهلی و حکومی کە ئەتوانێت وەک کارمەندی بەشی ئایتی کۆمپانیەک کار بکات یاخود لە. کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا ئاسیا سێل و کۆرەک گۆران نێت هتد..., هەروەها ئەتوانن لە پەیمانگا ئەهلییەکان ببنە مامۆستای وانەبێژ یاخود سەربەخۆ کاربکەن ئەویش بە دروستکردنی بەرنامجێک یا خود داتابەیسێک یا ئەپێک ساغکردنەوەی لەبازاری کاردا
بۆ خوێندنێکی سەرکەووتوو مەرجە هەلگری توانایەکی هزری بەهێز بن لەڕووی دوزینەوەی خواستەکان بۆ دروستکردنی پرۆگرامێکی گونجاو هەروەها توانایەکی باشی بیرکاریان هەبێت چونکە ئەم بەشە گەورەترین بەکارهێنانی بیرکاری تیایە هەمیشە وەک پێویستیەک پێویستت ئەبێت...

ئەو ئیشانەی دوای تەواو کردنی ئەم بەشە دەتوانیت بیکەیت:
١- ئەتوانن وەک کارمەندی ئایتی لە دەزگایەکی حکومی یاخود ئەهلی ئیتر چی فەرمانگەیەک بێت یاخود نەخۆشخانەیەک یاخود کۆگایەک کاربکەن ئێوە بەرپرسی زانیاری پاراستن و بەڕێوبردنی سیستەمی ئەو شوێنە ئەبن 
* ئیشی سەربەخۆ
٢- ئەتوانن کاربکەن لە دوستکردنی وێب سایت و فرۆشتنەوەی بە کۆمپانیاو شوێنە بازرگانیەکان 
٣- دروستکردنی داتابەیس وە پاشان فرۆشتنەوەی بە مارکێتەکان یاخود دەرمانخانەکان یاخود کۆگاکان هەر شوێنێک پێویستی بە سیستەمی بەڕێوبردن یاخود ژمێریاری هەبێت 
٤- بواری نێتۆرک ئەم بەشەیان بریتیە لە دانان و بەستنەوەی چەند کۆمپیتەرێک بەیەکتریەوە بۆنمونە فەرمانگەیەکت هەیە ئەتەوێ سەرجەم داتاکانی بچیتەوە بۆ کۆمپیتەرکێکی سەرەکی کاری تۆ بریتی ئەبێت لە دانان و پێک بەستنەوەیان یاخود دانان و بەستنی کامێرای چاودێری 
٥_ بواری سێکوێرتی ئەم بوارەیان واتە پاراستنی داتاکانی ئەو شوێنە وەک کارمەندێک ئەبێت زیرەکیەکی باشت هەبێت بتوانی ڕێگری بکەین لە هاکردنی داتاکانی ئەو شوێنەو پاراستنیان یاخود لەکاتی هاکردن بتوانی بە زوترین کات بیهێنیتەوە 
٦- بواری گرافیک ئەم بوارەیان لەکەنالەکان یاخود ڕادیۆ کان ئیش ئەکەن چی وەک مۆنتێر بێت یاخود کارمەندی گرافیک

٧- بواری دیزاین یەکێک لە فروانترین بوارە کە ئیشێکی بەردەوامیان هەیە ئەتوانن کاربکەن لە هەموو شوێنێکی فۆتۆکۆپی ڕیکلام و رۆژنامەوە ئەوەی بچیتە بواری دیزاینەوە

٨- دروستکردنی ئەپ و دواتربەرزکردنەوەی بۆ گۆگل پلەی یاخود ئەپ ستۆری کە ئەمیش چی ئۆنلاین بێت یاخو بۆ شوێنێک کەسێکی دروست بکەی قازانجێکی مادی باشی ئەبێت یاخود دروستکردنی یاری ئەلەکترۆنی
٩- پرۆگرامینگ کە ئەمیش واتە دروستکردنی پرۆگرام و دواتر فرۆشتنەوەی لەبازاڕی کاردا
١٠- ئەتوانن لە خوێندنگاو پەیمانگا ئەهلێکان دەرس بلێنەوە وەک مامۆستا ! ئاگاداربە ئەهلی !

ئەو وانانەی لە قۆناغی یەکەم ئەخوێنرێ
programming fundamental
logic and organisation
caculs
discrit
english
کوردۆلۆجی
ئەکادیمیک دیبەیت