ئەندازیاریی كیمیا

ئەندازیاریی كیمیا

( زانستی )

زانکۆ کۆلێژ به‌ش پارێزگا گشتی
زانکۆی سۆران فاكەلتی ئەندازیاری ئەندازیاریی كیمیا 86.887 92.493
زانکۆ
زانکۆی سۆران
کۆلێژ
فاكەلتی ئەندازیاری
بەش
ئەندازیاریی كیمیا
پارێزگا
86.887
گشتی
86.887
ئەندازیاری کیمیا یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری تەنها لە زانکۆی کۆیە و زانکۆی سۆران هەیە.
خوێندن لەم بەشە بۆماوەی 4 ساڵە قوتابیان کۆمەڵێک وانەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێنن لە دوایشدا خوێندکاران ڕاهێنانیان پێدەکرێت وە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن لە چەند تاقیگەیەکی جۆراوجۆردا وەک یەکەکرداریەکان کۆنتڕۆڵ کردنی پرۆسەکان میکانیکی شلەکان و گواستنەوەی گەرمی داینامیکی گەرمی و تاقیگەی کارلێکی ئەتۆمی.
دەرچووان هەڵدەستن بە کاری ئەندازیاری و بەرێوەبردن لە دوو یان سێ پیشە، لەکاتێکدا لەماوەی خوولی ڕاهێنانی هاوینەدا لە پیشەسازی دا کار دەکەن.
سەرەڕای ئەمە هەمووساڵێک خوێندکاران ئەزموونی زیاتر لە کاری پیشەسازی دا لەڕێگەی سەردانی کردنی ژمارەیەک لە شوێنە پیشەسازیەکانەوە بەدەست دەهێنن.
پاش دەرچوون لەم بەشە دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان پێ دەبەخشرێ لە ئەندازیاری کیمیاوی و دەتوانن وەک ئەندازیاری کیمیاوی لە پیشەسازیەکانی پاڵاوتن و پرۆسەکانی بەرهەم هێنانی نەوت بەرهەم هێنانی بەکۆمەڵ و دەرمانسازی و چاودێری تەندروستی و دیزاین کردن و درووستکردنی بینا و بەرهەم هێنانی کاغەز و مادە پترۆکیمیاویەکان و دروستکردن و پاراستنی خواردەمەنی و بەرهەمە کیمیاییەکان کە لە پیشەسازی تردا بەکاردێن وە پۆلیمەر و بایۆتەکنەلۆژیا تەندوستی و ژینگە وە پیشەسازی تردا کاربکەن.